فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی ئاگری گرت
فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئێران له فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئابادی تاران ئاگری تێبه‌ربوو
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئێران له فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئابادی تاران ئاگری تێبه‌ربوو.
سه‌رۆكی رێكخراوی فریاكه‌وتنی تاران، په‌یمان سابریان رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئابادی تاران ئاگری گرتووه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فارس، له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌كه 100 سه‌رنشینی تێدابووه و هه‌موویان رزگاركراون و كار بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و رووداوه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان فڕۆكه‌كه له جۆری فۆكه‌ر 100 بووه و سه‌ر به كۆمپانیای هومای فڕۆكه‌وانی ئێران بووه. هۆكاری ئاگرگرتنیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له كاتی نیشتنه‌وه‌یدا تایه‌كانی نه‌كراونه‌ته‌وه.