بانكێكی عێراقی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌دات
فه‌رمانبه‌رێك ده‌توانێت كه‌فاله‌تی دانه‌وه‌ی پێشینه‌كه بكات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/3/2019 بانكی نه‌هره‌ینی ئیسلامی كه بانكێكی حكوومییه رایگه‌یاند: "پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌ده‌ن و بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 5 ملیۆن دینار به رێژه‌ی 10% سوود و ده‌بێت له ماوه‌ی ماوه‌ی 3 ساڵ بدرێته‌وه و گره‌نتی دانه‌وه‌ی پاره‌كه‌ش به‌هۆی كه‌فاله‌تی فه‌رمانبه‌رێكی حكوومییه‌وه ده‌بێت".
بانكه عێراقییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌رجه‌كانی روونكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "نابێت ته‌مه‌نی داواكاری پێشینه‌كه له 18 ساڵ كه‌متر بێت، له‌و داواكارییه‌شی پێشكه‌شی ده‌كات ده‌بێت ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌ستانه‌ی ده‌یه‌وێت بیكڕێت دیاری كرابن و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی و پێویستیشی پێ بێت".