به وێنه.. مه‌ڕ به شه‌قامی موته‌نه‌بی پیاسه ده‌كه‌ن
شه‌قامه دێرین و ناوداره‌كه‌ی به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
شه‌قامه دێرین و ناوداره‌كه‌ی به‌غدا، كه به شه‌قامی كتێبفرۆش و رۆشنبیرانی به‌غدا ده‌ناسرا، سیماكانی خۆی له ده‌ست داوه، له نوێترین رووداویشدا، شوانێك به مهڕهكانییهوه پێیدا گوزه‌ری كرد.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به به‌ربڵاوی وێنه‌ی شوانه‌كه و مه‌ڕه‌كانیان له شه‌قامه‌كه بڵاوكردۆته‌وه و ره‌خنه‌یان له كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی ئیداریی شاره‌كه گرتووه.
به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، به‌غدا رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و سیماكانی خۆی وه‌ك پایته‌ختی وڵات، له رووی رۆشنبیری و كولتووری و شارستانی له ده‌ست داوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه دوای ئه‌وه دێت، كه هه‌فته‌ی رابردوو، كۆمپانیای مێركێر، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای سه‌رچاوه مرۆییه‌كانه، له راپۆرتێكی تایبه‌تدا، ریزبه‌ندیی باشترین و خراپترین شاره‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه.
ریزبه‌ندیی شاره‌كان له سه‌ر 10 پێوه‌ری سه‌ره‌كیی وه‌كو هه‌بوونی پێداویستیی پزیشكی، قوتابخانه، ژینگه‌ی كار، كۆمه‌ڵایه‌تی، بارودۆخی سیاسی، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، هه‌بوونی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان دانراوه. كه به پێی ئه‌و پێوه‌رانه، به‌غدا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌مین خراپترین شاری جیهانه.
دوای به‌غدا، سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و دیمه‌شق له ریزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌م دان.
هه‌روه‌ها ڤیه‌ننا بۆ ساڵی دووه‌م به باشترین شاری جیهان ده‌ستنیشان كرا.
