عێراق و سووریا و ئێران له‌سه‌ر کردنەوەی رێگەیەکی وشکانی رێككه‌وتن
به‌شێكی رێگاكه به هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ڕوات
K24 - هه‌ولێر:
ئێران، سووریا و عێراق لەسەر کردنەوەی رێگەیەکی وشکانی بۆ بەستنەوەی تاران بە دیمەشق، كه بەناو خاکی عێراقدا تێده‌په‌ڕێت، رێککەوتن.
رۆژنامەی عوکازی سعودی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای عێراق بڵاویکردۆته‌وه، لە کۆبوونەوەی سوپاسالارانی ئێران، عێراق و سووریا، هەرسێ وڵات لەبارەی کردنەوەی رێگایەکی وشکانی بۆ بەستنەوەی تاران بە دیمەشق بە به‌ناو خاکی عێراقدا، رێککەوتوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، رێگاکە بە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا، شنگال و بەشێک لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت و پێدەچێت ئەو هەوڵەی حکوومەتی عێراقیش قەیرانێکی نوێ لەنێوان هەولێر و بەغدا دروست بکات، چونکە بەشێک لە رێگەکە، بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا تێ دەپەڕێت.