توركیا و ئێران دژی په‌كه‌كه ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن
حسێن زوڵفه‌قاری به تەلەفۆن په‌یوه‌ندی هاوتا تورکییەکەی، موحتەرەم ئینجە كردووە
K24 – هه‌ولێر:
توركیا و ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له دژی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، لێدوانی دژ به یه‌ك ده‌ده‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران، حسێن زولفه‌قاری، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئەنجامدانی "ئۆپه‌راسیۆنی هاوکات" لە لایەن وڵاتەکەی و تورکیا بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان.
له هه‌واڵی ئاژانسه‌كه‌دا، ئاماژە بەوە کراوە، حسێن زوڵفه‌قاری پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی، موحتەرەم ئینجە ئەنجام داوە.
هه‌روه‌ها هاتووه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، زوڵفه‌قاری جەختی لەوە کردۆتەوە، کە هاریکاریی نێوان تورکیا و ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە "تیرۆریستییەکان" و "قاچاخچییانی ماددەی هۆشبەر"دا گرنگە بۆ خۆشگوزەرانیی دانیشتوانی هەردوو وڵات.
له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، ئه‌بو فه‌زڵ شیكارشی، ره‌تی كرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازیان له‌گه‌ڵ توركیا دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام دابێت.
به‌رپرسانی ئێران، له چه‌ند بۆنه‌یه‌كی جیاوازدا ره‌تیان كردۆته‌وه هێزه‌كانیان به‌شداریی هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی توركیا له ناوچه سنوورییه‌كان بكه‌ن.