جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند وه‌ڵامی ئه‌ردوغان ده‌داته‌وه
"پێویسته ئه‌ردوغان به په‌له روونكردنه‌وه بدات"
K24- هه‌ولێر:
جاسیندا ئه‌ردیرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند رایگه‌یاند، وینستۆن پیته‌رز، وه‌زیری ده‌ره‌وه و هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی، سه‌ردانی توركیا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوو وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی هه‌ردوو مزگه‌وته‌كانی كرایست چیرش، بداته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و رایگه‌یاند، "جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌مان له توركیا، رووبه‌ڕووی ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌ردوغان ده‌بێته‌وه.. ده‌چێته ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان له نزیكه‌وه هه‌لاوێر بكات"، گوتیشی: "پیته‌رز داوای روونكردنه‌وه‌یه‌كی به په‌له له توركیا ده‌كات".
پێشتریش پیته‌رز ره‌خنه‌ی توندی له بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی مزگه‌وته‌كانی وڵاته‌كه‌ی گرتبوو و رایگه‌یاندبوو، ئه‌و ڤیدیۆیه ژیانی هاووڵاتییانی نیوزیلاند له ده‌ره‌وه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام وێڕای ره‌خنه‌كانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، جارێكی دیكه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ردوغان له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، قسه‌كانی هێرشبه‌ره‌كه له گرته‌یه‌كی دیكه‌ی ڤیدیۆییدا بڵاوكرانه‌وه، تێیدا كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه بۆ یه‌كێك له مزگه‌وته‌كان و ده‌ستكردن به ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له موسڵمانان نیشان درا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا، سكۆت مۆریسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستراڵیا ئاشكرای كرد، ئه‌وان باڵیۆزی توركیایان بانگهێشت كردووه و داوایان لێ كردووه، لێدوانه‌كانی ئه‌ردوغان له میدیا فه‌رمییه‌كانی توركیا بسڕنه‌وه.
مۆریسۆن گوتی: "به‌رله‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی دیكه بنێم، چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌كانی توركیا ده‌كه‌م، به‌ڵام لێره‌وه دووپات ده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو بژارده‌یه‌كمان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته"، وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دا، "ئوستراڵیا هۆشداریی ده‌داته هاووڵاتیانی، كه سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن".
ئه‌م كاردانه‌وانه دوای لێدوانێكی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هاتوون، كه له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاندبوو، "ئه‌گه‌ر نیوزیلاند هیچ هه‌نگاوێك به‌رامبه‌ر هێرشبه‌ره‌كه نه‌نێت، توركیا ناچار ده‌بێت باجی تاوانه‌كه‌ی لێ وه‌رگرێت". هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌وردوغان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كاتی تاوانه‌كه‌ش نیشان درابوو، كه هێرشبه‌ره‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكردبووه‌وه".
هه‌فته‌ی رابردوو له كاتی نویژی هه‌ینی، كه‌سێكی ئوستراڵی به ناوی برینتۆن تارانت ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به ده‌ستڕێژی گوللـه هێرشی كرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و له ئه‌نجامدا 50 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 50ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: "روسیا الیوم"
H.B