ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا: به‌ره‌نگاری نه‌یارانی ئیسلام و تورك ده‌بینه‌وه
پێویسته ئه‌و كه‌س و رێكخراوانه ئاشكرا بكرێن، كه دژی ئیسلام و تورك كار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و كه‌س و رێكخراوانه ئاشكرا بكرێن، كه دژی ئیسلام و تورك كار ده‌كه‌ن و به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیدانه‌ی په‌لاماردانی دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندای كرد، كه به هۆیانه‌وه 50 هاووڵاتیی موسڵمان كوژران و 50ی دیكه بریندار بوون.
ئه‌نجومه‌نه توركییه‌كه، هۆشداریشی له‌وه داوه، كه چاوپۆشیكردن له دژایه‌تیكردنی موسڵمانان و ئایینی ئیسلام و رایگه‌یاندووه، ئه‌و چاوپۆشینه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و رێگه بۆ هێرشی هاوشێوه خۆش ده‌كات.
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات و له‌و میانه‌یه‌دا رایگه‌یاند، پێویسته توركیا به‌رده‌وام بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و كار بۆ ئه‌وه بكات، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌ك بخات.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌تیشی كرده‌وه، رێگه بدات، رێڕه‌وێكی تیرۆریستی به درێژایی سنووری باشووری توركیا دروست بێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ده‌گونجێت رازی بین به دیاركردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا، ئه‌گه‌ر ئاسایشی خه‌ڵكی توركیا و سووریا دابین بكات، نه‌ك تیرۆریستان.
ئ.ر