پۆمپیۆ داوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران ده‌كات
له لوبنان به هه‌مان ئه‌و زمانه قسه‌ی كردووه، كه له عێراق به‌كاری هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، له سه‌ردانیدا بۆ كوه‌یت، ئیسرائیل و لوبنان، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران و میلیشیا شیعه‌كان له ناوچه‌كه كردۆته‌وه.
له لوبنان، سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ زیاتر بۆته جێی بایه‌خی میدیای جیهانی، به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لوبنان باسی له رۆڵی سیاسی و سه‌ربازیی حزبوڵڵا كردووه.
به رای چاودێران، پۆمپیۆ له لوبنان به هه‌مان ئه‌و زمانه قسه‌ی كردووه، كه له عێراق به‌كاری هێناوه و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێ كه‌ۆته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا زۆرێك له گرووپ و رێكخراوه شیعییه‌كانی، وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م داون، به‌ڵام وه‌ك شاره‌زایان ئاماژه‌یان پێ كردووه، ئه‌مه‌ریكا ترسی له‌وه هه‌یه به راگه‌یاندنی ناوی ئه‌و گرووپانه، مه‌ترسی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی له عێراق دروست ببێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له 2018دا 40 گرووپ و ناوه‌ند و رێكخراوی په‌یوه‌ست به حزبوڵڵای لوبنانی خستۆته لیستی تیرۆره‌وه.
له كۆنگرێس، ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتیی كۆماری و دیموكراتی، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی لیستێكی نوێن بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر حزبوڵڵای لوبناندا.
پۆمپیۆ، له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لوبنان، جه‌ختی له‌سه‌ر بایه‌خی كاركردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه داراییه‌كانی لوبنان كرده‌وه له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی سیستمی بانكیی له‌و وڵاته‌دا.
هاوكات وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای له بانكه لوبنانییه‌كان كردووه، رێگری له سپیكردنه‌وه‌ی پاره بكه‌ن و جموجۆڵی بانكیی و دارایی حزبوڵڵا سنووردار بكه‌ن.
له لوبنان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئێران و رێگرتن له گه‌شه‌كردنی رۆڵی حزبزوڵڵای لوبنان كرد و چالاكییه‌كانی به ناشه‌رعی وه‌سف كردن و راشیگه‌یاند، جموجۆڵی حزبوڵڵا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی لوبنان ده‌بێت.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا له‌وه نیگه‌رانه حزبوڵڵا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌واڵگریی سه‌ربازیی لوبنان و جومگه گرنگه‌كانی بڕیاری سیاسی له وڵات‌دا بگرێت.