تره‌مپ: ئه‌مشه‌و دوایین مۆڵگه‌ی داعش له سووریا كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت
ئه‌مشه‌و ده‌ست به‌سه‌ر دوایین مۆڵگه‌ی رێكخراوی داعش له سووریادا ده‌گرین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ده‌ست به‌سه‌ر دوایین مۆڵگه‌ی رێكخراوی داعش له سووریادا ده‌گرین.
كه‌ناڵی "CBS news"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ راشیگه‌یاندووه، 400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌مێننه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه له كاتێكدایه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریی به‌سه‌ر داعشدا نزیك بوونه‌ته‌وه.
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاند، به مه‌به‌ستی كێوماڵكردنی ناوچه رزگاركراوه‌كان، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش راگرتووه، كه خۆیان له ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌نگی باغۆز حه‌شار داوه.
دوێنێ سێشه‌ممه، هه‌سه‌ده، توانی دوایین هێڵی به‌رگریی داعش تێكبشكێنێت، كه له كه‌مپی باغۆز دروستیان كردبوو.