وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوایین ئاماری قوربانییانی بەلەمە نقوومبووەکەی ئاشکرا کرد
تا دێت ژمارەی قوربانییان زیاد دەکات
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی شاری مووسڵ بۆ 71 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە: "له ئاكامی نقوومبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاریی له نێو دوورگه‌یه‌كی گه‌شتیاریی له سه‌ر رووباری دیجله له شاری مووسڵ، 71 كه‌س خنكان و 55 كه‌سی دیكه‌ش رزگار كراون و به ده‌یانی دیكه‌ش بێسه‌رشوێن بوون".
ئاشکراشی کردووە، به‌شی زۆری قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه، ژن ومنداڵن.
پێشتر، زوهێر ئه‌عره‌جی، قائیمقامی مووسڵ بە كوردستان24ی راگەیاندبووە: "به‌له‌مه‌كه زیاد له پێویست سه‌رنشنینی هه‌ڵگرتووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری نقوومبوونی".
هەر لەبارەی رووداوەکە، بەشار کیکی، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بە کوردستان24ی رایگه‌یاند: "ئه‌وان له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا ده‌كه‌ن" .
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رووداوه‌كه، تیمه‌كانی فریاگوزاریی له شاری هه‌ولێر و دهۆك به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه به‌ڕێكه‌وتن و دكتۆر سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆری ئامبوڵانس بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ به‌ڕێكه‌وتوون و نەخۆشخانەکانی هەولێریش لە ئامادەباشی دان.
H.J