له مه‌راسیمێكدا ته‌رمی قوربانییانی په‌لاماری سه‌ر مزگه‌وته‌كانی نیوزیلاند به خاك ده‌سپێردرێن
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند به‌شداریی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی موسڵمانه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیله‌ندا، جاسیندا ئاردیرن، به‌شداری كرد له رێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی ته‌رمی قوربانیانی دوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایست چیرچ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌و موسڵمانانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه هه‌ینی رابردوو، له لایه‌ن توندڕه‌وێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئوسترالییه‌وه، له دوو مزگه‌وتدا كۆمه‌ڵكوژ كران.
هه‌زاران هاووڵاتی نیوزیله‌ندا به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له موسڵمانانی وڵاته‌كه‌یان و ئیدانه‌كردنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌مڕۆ به‌شداری له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی قوربانییه‌كان ده‌كه‌ن.

هاوكات ئه‌مڕۆ له نیوزیله‌ندا، له‌سه‌ر داوای چالاكانی نیوزیله‌ندی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی پۆشینی حیجاب به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ئاستی ره‌سمی و میللی‌دا، هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی كرایست چیرچ له نیوزیله‌ندا ئیدانه كران و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هێرشه جگه له تیرۆریستیی هیچ وه‌سفێكی دیكه هه‌ڵناگرێت.
VIDEO: New Zealand mourns #Christchurch terror attack victims with Muslim call to prayer, 2-minute silence https://t.co/5NRZHayEKW
— Channel NewsAsia (@ChannelNewsAsia) March 22, 2019
(Video: Reuters / TVNZ) pic.twitter.com/XwzeVcWZDK