هه‌سه‌ده داوایه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی دیله‌كانی داعش

K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا دابمه‌زرێنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌سه‌ده داوای كردووه، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی دیله‌كانی داعش و ئه‌وانه‌ی له كرده‌وه‌ی تاوانكاریی تێوه‌گلاون، دادگایه‌ك دابمه‌زرێت.
رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌سه‌ده، له رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازیدا، سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیی به‌سه‌ر داعشدا له باغۆز راگه‌یاند.
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده و كۆتایهێنان به ده‌سه‌ڵاتی داعش له سه‌ر خاكی سووریا، له ئاستی جیهاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا هێنا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر