له ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا سێكس له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا قه‌ده‌غه كرا
ویلایه‌تی كنتاكی ئه‌مه‌ریكی، به یاسایه‌كی نوێ، سێكسی مرۆڤی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا قه‌ده‌غه كرد
K24 – هه‌ولێر:
ویلایه‌تی كنتاكی ئه‌مه‌ریكی، به یاسایه‌كی نوێ، سێكسی مرۆڤی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا قه‌ده‌غه كرد.
دوای بڕیاره‌كه‌ی ویلایه‌تی كنتاكی، ته‌نیا 4 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكی ماون ئه‌و جۆره یاسایه‌یان تێدا ده‌رنه‌كراوه.
مات بیڤن، فه‌رمانداری ویلایه‌ته‌كه، رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا هه‌رجۆره په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ قه‌ده‌غه‌یه. جا ئه‌و په‌یوه‌ندییه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی، یان وروژاندن یان دامركاندنه‌وه‌ی ئاڵۆشی بێت، یاخود بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره بێت.