سناپچات چەند گۆڕانکارییەکی راگەیاند
بۆ یەکەمجار چەند تایبەتمەندییەک زیاد دەکات
K24 – ههولێر:
سناپچات چەند گۆڕانکارییەکی راگەیاند و ئامانجی راکێشانی بەکاربەری زیاترە.
لە ئەپدەیتە نوێیەکەی سناپچات، بەکاربەران دەتوانن لە گروپ چاتەکان یاری لەگەڵ یەکدی بکەن و پەیام بگۆڕنەوە.
هەروەها، سناپچات کەناڵی تەلەڤزیۆنی خۆی و چەند کەناڵێکی دیکەی جیهانی پەخش دەکات و بەکاربەرانیش دەتوانن بە خۆڕایی دراما و چەند بەرهەمێکی دۆکیومێنتەری و کۆمیدی ببینن.
جیا لەو گۆڕانکارییانە، بەرنامە کۆمەڵایەتییەکە چەند گۆڕانکارییەکی لاوەکی لە بیتمۆجی و کامێراکەیدا کردووە کە تیایدا ناسینەوەی مرۆڤ و ئاژەڵ و تەنە جیاوازەکان گەشەی پێدراوە.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، بەکاربەرانی سناپچات رووی لە کەمی کردووە، ئەمەش وایکرد، ئەو کۆمپانیایە کار لە ئەپدەیتی داهاتووی بکات و چەند گۆڕانکارییەک بکات.
یارییە نوێکانی سناپچات
بەشی تی ڤی سناپچات
H.J