به ڤیدیۆ...كه‌ریم بێنزێما ریال مه‌دریدی له شكسته‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد
بێنزێما ریال مه‌دریدی له شكستیێكی شه‌رمه‌زاری رزگار كرد

له گه‌ڕی 31ـه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ئیباری كرد و یارییه‌كه‌شی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
له خوله‌كی 39ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، مارك كاردۆنا گۆڵی پێشكه‌وتنی ئیباری له دژی ریال مه‌درید تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له خوله‌كی 59ـی گێمی دووه‌م، كه‌ریم بێنزێما به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ریال مه‌درید یه‌كسان كرده‌وه، پاشان له خوله‌كی 81 بێنزێما گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی كوڕانی زیزۆی تۆمار كرد و تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می ریال مه‌دریدی له یانه‌ی ئیبار كرده‌وه.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه
ـ زینه‌دین زێدان ژماره یارییه‌كانی وه‌ك راهێنه‌ری ریال مه‌درید له لالیگا گه‌یانده 100 یاری.
ـ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی ریال مه‌درید له ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان گه‌یشته 400 گۆڵ.
ـ كه‌ریم بێنزێما ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه گه‌یانده 26 گۆڵ.
ـ بێنزێما ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه به لێدانی سه‌ر گه‌یانده 6 گۆڵ.
ـ بێنزێما ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده 17 گۆڵ.
ـ كایلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی كۆسته‌ریكی، ژماره‌ی یارییه‌كانی به درێسی ریال مه‌درید له لالیگا گه‌یانده 100 یاری.