بۆ یەكەمجار سامسۆنگ 5G بۆ مۆبایلەكەی بەكارھێنا

دوای ھەوڵێكی زۆر مۆبایلەكە خرایە بازاڕەوە

K24 - ھەولێر

بۆیەكەمجارە كۆمپانیای سامسۆنگ یەكەم مۆبایلی خستە بازاڕ كە لەرێگەی نەوەی پێنجەم یاخوود G5 كار بكات، بەمەش كۆریای باشوور دەبێتە یەكەم وڵات كە تۆڕی G5 بۆ مۆبایلەكانی بەكاردەھێنێت.

مۆبایلەكەی سامسۆنگ ناوی گاڵاكسی ئێس 10 فایف گییە و لە خستنەرووێكی ئاشكرادا مۆبایلەكەی نمایش كرد، بەمەش كۆریای باشووری كۆمپانیای سامسۆنگ دەبنە یەكەمینی سەر ئاستی جیھان لە بەگەڕخستنی نەوەی پێنجەم بۆ ئامێرەكانیان.

كۆمپانیا گەورەكانی جیھان لە كێبڕكێ دابوون بۆ ئەوەی G5 بۆ ئامێرەكانیان بەكاربھێنن و دوای ھەوڵێكی زۆر كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری توانی (galaxy s10 5g) بخاتە بازاڕەوە.

ھ.م