هەموو شتێک دەربارەی حومس بزانە
چەند کالۆری تێدایە و سوودەکانی چین؟
K24 – ههولێر:
حومس لە هاڕاوەی نۆک، زەیتی زەیتوون، تەحین، شەربەتی لیمۆ و چەند جۆرێک لە بەهارات دروست دەکرێت و توێژینەوەیەکی ئەمەریکیش سوودەکانی ئەو خواردنە ئاشکرا دەکات.
ئیلیزابێس ماتیۆ، پسپۆڕی خواردن لە زانکۆی بۆستن لەبارەی سوودەکانی خواردنی حومس کە خواردنێکی رۆژهەڵاتییە و ئێستا لە ئەوروپا و ئەمەریکا خواست لەسەری زیادی کردووە دەڵێت: "لە سۆسەکانی دیکە سوودی زیاترە چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان بە تایبەت کالسیۆم، فۆلات و مەگنیسیۆم".
راشیگەیاند: "پڕۆتین، فایبەر و چەوری تەندروستی تێدایە و سوودی بۆ جێگیرکردنی رێژەی شەکر لە خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ هەیە".
چۆن بە شێوەیەکی تەندروست حومس بخورێت
نابێت رێژەیەکی زۆر لە حومس بخورێت چونکە بەهۆی زەیتی زەیتوون و تەحین، کالۆری زۆری تێدایە، بەجۆرێک بۆ هەردوو کەوچێکێک بڕی 70 کالۆری تێدایە.
هەروەها ئەگەر حومس لەگەڵ نان و چیپس و سەوزەوات بخورێت دەکرێت جێگای ژەمێکی خواردن بگرێتەوە.
Times
H.J