به‌ها ئه‌عره‌جی: پێویسته لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان چاو له پارتی و یه‌كێتی بكه‌ن
"رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ی راست و دروست"
K24- هه‌ولێر:
به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، پێشوازیی له رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێویسته لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق چاو له‌و دوو حیزبه كوردییه بكه‌ن".
له به‌یاننامه‌یه‌كى ميدياييدا ئه‌عره‌جی گوتی: "رێككه‌وتنی ئه‌و دوو حیزبه كوردییه "پارتی و یه‌كێتی" هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌یه‌كی راست و دروست و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر به‌غداش ده‌بێت".
ئه‌عره‌جی گوتیشی: "هیوادارین كوتله عه‌ره‌بییه‌كانیش هه‌مان هه‌نگاوی پارتی و یه‌كێتی بنێن، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وینه به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی سه‌قامگیر، كه تێیدا حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بتوانن ئه‌ركه‌كانیان به خواستی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره راپه‌ڕێنن".
H.B