په‌رله‌مانی كوردستان: ئیداره‌ی گه‌رمیان بێڕێزی به‌رامبه‌ر به شكۆی په‌رله‌مان كردووه
"چاوه‌ڕێ بووین له دوو رۆژی رابردوودا داوای لێبوردن بكه‌ن به‌ڵام نه‌یانكرد"
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی رێكخه‌رانی رێوڕه‌سمی 31 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال له ئیداره‌ی گه‌رمیان له رۆژی 14/4 وتاری په‌رله‌مانی كوردستانیان له پرۆتۆكۆڵی رێوڕه‌سمه‌كه لادا و وتاری په‌رله‌مانی عێراقیان هێنایه پێشه‌وه و دواتر وتاری په‌رله‌مانی كوردستانیان خسته‌وه كۆتایی وتاره‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و كاره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمییانی به بێڕێزی به‌رامبه‌ر به گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی له هه‌رێمی كوردستان وه‌سف كرد و تێیدا هاتووه:
سه‌باره‌ت به بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌رانی شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی رێوڕه‌سمی 31 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ یادی ئه‌نفال 14/4 له گه‌رمیان، داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شاندێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی ڕاسپارد له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كه به‌شداری مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له گه‌رمیان بكه‌ن و لیژنه‌ی شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانی سیاسی وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكات، تا گه‌یشتنی وه‌فده‌كه و نیو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی مه‌ڕاسیمه‌كه، وتاری په‌رله‌مان له پروتوكۆلی یاده‌كه هه‌بوو، به‌ڵام دواتر لادرابوو و وتاری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق زیاد كرا، دواتر ئه‌م كاره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی مه‌راسیم بووه جێی ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و رێكخه‌رانی یاده‌كه‌یان ناچاركرد، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان بخرێته پرۆتۆكۆلی مه‌ڕاسیمه‌كه، به‌ڵام سه‌ره‌رای داخڵكردنه‌وه‌ی، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان خرایه دواین وتاری مه‌ڕاسیمه‌كه. ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه به بێڕێزی به‌رامبه‌ر به گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌ری شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین، له دوو رۆژی ڕابردوودا چاوه‌ڕوان بووین ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكات به‌ڵام نه‌یانكرد.
بۆیه ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌مان به‌پێویست زانی بۆ پاراستنی شكۆی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، 16/4/2019
H.B