له كه‌ركووك كۆمسیۆن مافی ده‌نگدانی تایبه‌ت به پیشمه‌رگه ده‌دات
ئه‌و هێزانه‌ی به‌ر له 16ی ئوكتۆبه‌ر له كه‌ركووك بوون مافی ده‌نگدانی تایبه‌تیان له‌و شاره هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن مافی ده‌نگدانی تایبه‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاسایش و ئه‌و هێزانه‌ی داوه، كه به‌ر له رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر له كه‌ركووك بوون، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌و شاره ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
له‌باره‌ی كات و میكانیزمی هه‌ڵبژاردنیش عەبدولباست دەروێش، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی کەرکووکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ده‌ڵێت: هێشتا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره نه‌دراوه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌ركاتێك پەرلەمانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ردا، کۆمسیۆن ئامادەیە لە كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك به‌ڕێوه ببات.
له‌كاتێكیشدا كه بنكه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگه‌دران به‌ڕووی هاووڵاتیاندا كراونه‌ته‌وه، تا ئێستا له 67%ی خه‌ڵكی كه‌ركووك سه‌ردانی ئه‌و بنكانه‌یان له شاری كه‌ركووك كردووه.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌ناوی محه‌مه‌د عوسمان كه سه‌ردانی یه‌كێك له بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌رانی شاری كه‌ركووكی كردووه، كۆمسیۆن بڕیاریداوه مافی ده‌نگدانی تایبه‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌موو ئه‌و هێزانه بدات، كه به‌ر له رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر له‌و شاره بوون.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کەرکووك 43 بنکەی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدانی بەڕووی هاوڵاتیاندا کردووه‌تەوە، جگە لەوەش تیمی گەڕۆکی کۆمسیۆن هەیە، هەرچۆنێك بێت بەرپرساني کۆمسیۆن دەیانەوێت ئەو کێشانه‌ی ساڵانی ڕابردوو هەبون ئەمساڵ دووبارە نەبنەوە.
بڕیاره مانگی تشرینی دووه‌می ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان له عێراق به‌ڕێوه‌بچن.
H.B