سه‌در: فه‌رمانگه‌كان به‌شێوازه قیزه‌ونه‌كه‌ی به‌عس به‌ڕێوه‌ده‌برێن
"به‌رتیل وه‌رگرتن و به‌رتیلدان به‌ڵایه‌كه ده‌وڵه‌ت و یاسا و دامه‌زراوه‌كانی وێران ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/4/2019، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به توندی ره‌خنه له چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردن له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌گرێت و به شێوازی قیزه‌ونی به‌عسیانه ناوی ده‌بات.
سه‌در ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له عیراقییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و شێوازه قیزه‌ونه به‌عسیانه و په‌یڕه‌ویی لێده‌كه‌ن".
سه‌در له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "به‌رتیل وه‌رگرتن و به‌رتیلدان له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و شوێنه‌كانی دیكه، به‌ڵایه‌كه ده‌وڵه‌ت و یاسا و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وێران ده‌كات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له فه‌رمانگه‌كاندا ده‌بینرێت به‌ڵای دووه‌مه و شێوازه قیزه‌ونه‌كه‌ی به‌عسه و زۆرێك له خه‌ڵكی عێراقیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ری".
ئه‌و قسانه‌ی سه‌در له كاتێكدایه، رۆژی 16/4/2019 هه‌ڵمه‌تێكی نوێی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ڵای گه‌نده‌ڵی له‌ناو میلله‌تدا راگه‌یاند و گووتی: "بۆ چاكسازی چه‌ك به‌كارنایه‌ت و به‌شێوه‌یه‌كی دیكه چاودێری ئه‌و به‌ڵایه ده‌كه‌ن".