ئارێز عه‌بدوڵڵا: پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنی كۆتایی واژۆ ده‌كه‌ن
"هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نه‌ماوه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/4/2019، ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان24ی راگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا، پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ ده‌كه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نه‌ماوه و پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ ده‌كه‌ن".