کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەستی پێ کرد
چەند پرسێک یەکلا دەکرێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک دەستی پێ کرد.
ئاراس ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری هه‌ولێره‌و لە بارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: "کۆبوونەوەکە زیاتر راوێژکارییە و ئامادەکارییە بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا".
راشیگەیاند: "ئەمڕۆ باسی مەلەفی نەوت و کێشە سەربازییەکان ناکرێت، بەڵکوو لە کابینەی داهاتووی حکوومەت هەرێمی کوردستاندا ئەم پرسە یەکلا دەکرێتەوە".
پێش کۆبوونەوەکە، نووری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: "هەندێک پرس تا ئێستا بە هەڵواسراوی لەنیوان هەولێر و بەغدا ماونەتەوە و چارەسەر نەکراون، وەکو دەروازە سنوورییەکان و کۆنتڕۆڵی جۆری، گەشبینن بە رێککەوتن لەسەر پرسەکان".
لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەت هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "حکوومەتی هەرێم باوەڕی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوت و ناوچە کێشە لەسەرەکان بە گوێرەی دەستووری عێراق هەیە".
راشیەگەیاند: "رێکخستنی رووسوماتیش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەنگاوێکی گرنگ بوو".
گەشبینی خۆشی نیشان دا و گوتی: "كۆبوونەوەی لەم شێوەیە بەڵگەی ئەوەیە، كە ئێمە باوەڕمان بە چارەسەری كێشەكانە، بە گفتوگۆ و لە یەكتر تێگەیشتن".
پێكهاته‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كه‌ریم شنگال، وه‌زیری ناوخۆ
عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان
رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی
خالید دۆسكی، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پێكهاته‌ی شاندی حكوومه‌تی عێراق
فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی و وه‌زیری دارایی عێراق
نووری سه‌باح حه‌مید، وه‌زیری پلاندانانی عێراق
عه‌بدولئه‌میر مایح مازی، وه‌زیری رۆشنبیری
محه‌مه‌د هاشم عه‌بدولحه‌مید، وه‌زیری بازرگانی
ساڵح عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان
حه‌مید نه‌عیم خزه‌یر، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
ماهر حه‌ماد جوهان، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق
سامی ره‌ئووف ئه‌عره‌جی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتمانیی وه‌به‌رهێنان
كازم محه‌مه‌د جه‌وادو راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
حسێن عه‌لی داود، سه‌رۆكی ده‌زگای پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆری وه‌زاره‌تی پلاندانان
هه‌نا ئیسماعیل ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی وه‌زاره‌تی پلاندانان
فه‌لاح جاسم محه‌مه‌د، راوێژكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت
ساڵح حسێن جه‌بر، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق
عه‌لی محهن ئیسماعیل، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق
سه‌ڵاح نووری خه‌ڵه‌ف، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی
حه‌سنین فوئاد كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
هه‌یسه‌م كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سكرتارییه‌تی كاروباری ئابووری
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
مونزر عه‌بدولئه‌میر ئه‌سه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی گشتی گومرگ
ساره فوئاد محه‌مه‌د، راوێژكاری ئه‌ندام له لیژنه‌ی كاروباری ئابووری
كازم محه‌مه‌د برسیم، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان
H.J