سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی نوێی ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ئیمارات تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ كونسوڵی نوێی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی له‌ هه‌ولێر كرد

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ كونسوڵی نوێی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی له‌ هه‌ولێر كرد.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئه‌مڕۆ پێشوازی له‌ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌عید كونسوڵی نوێی وڵاتی ئیمارات له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا، كونسوڵی نوێی ئیمارات، سڵاوی سه‌ركردایه‌تی سیاسی وڵاته‌كه‌ی به‌ سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و پێزانینی بۆ ئارامی و سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا.

كونسوڵی نوێی ئیمارات له‌ هه‌ولێر، به‌ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، سوپاسی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان كرد، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئیمارات به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ یارمه‌تیدان ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی سوپاسی كونسوڵی نوێی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و وێڕأی ئاماژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی له‌ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و كولتووریی نێوان ئیمارات و هەرێمی كوردستان کردە‌وه‌.