کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەولێر دەستیپێکرد
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەولێرە
K24 – ههولێر:
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستیپێکرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، نێچیرڤان بارزانی و چاوشئۆغڵو، پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی سیاسی و ئابووری تاوتوێ دەكەن.
دوێنی یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و شەوی رابردووش، سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، چاوشئۆغڵو لەگەڵ مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.