مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ یەکلایکردنەوەی چەند کاندیدێک کۆدەبێتەوە
یەکێتی پێنج کاندیدی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم هەیە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دوو شەممە 29/04/2019، کاتژمێر 11، مهكتهبی سیاسی یهكێتی بۆ یەکلایکردنەوەی كاندیدهكانی له كابینهی نوێی حكومهتی ههرێم یهكهم دانیشتنی خۆی ئهنجام دەدات.
ئارام بەختیار، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم زۆرترین ململانێی لەسەرە و هەریەک لە قادر حەمە جان، عومەر فەتاح، عیماد ئەحمەد، ئەرسەلان بایز و شێخ جەعفەر موستەفا کاندیدن بۆ ئەو پۆستە.
راشیگەیاند، هێشتا پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە پشکی یەکێتییە یەکلا نەکراوەتەوە و رێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی کاندیدن.
لە ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان رەزامەندی نیشانداوە کە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم دوو جێگری هەبێت، ئەمەش پرسێکی نوێی بۆ کاندیدانی یەکێتی زیاد کردووە.
پارتی، یەکێتی و گۆڕان لەسەر پۆستەکانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێم رێککەوتوون و بڕیارە بەم نزیکانە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.
H.J