پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد

فێڵی لە چەند كچێك كردووە

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر كەسێكیان دەستگیر كرد كە تۆمەتبارە بە فێڵ كردن لە چەند كچێك و 20 ھەزار دۆلاریشی لە چەند كچ و كوڕێك ستاندووە.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، بە كوردستان24ـی راگەیاند: "كەسێك كە شۆفێرە و ھاتووچۆی بە قوتابیانی كچ كردووە، پاش ئەوەی بە ھەندێك كوڕیان دەناسێنێ بڕێك پارەی دەست كەوتووە، دوای جێبەجێكردنی پلانەكەی ھەڕەشەی لە شۆفێرەكە كردووە ئەگەر پارەی پێنەدات باوكی كچەكان لە پەیوەندی نێوانیان ئاگادار دەكاتەوە، ئەمەش وایكردووە كە بە چەند قۆناخێك پارەیان لێوەربگرێت، كۆی ئەو پارەی لە كوڕ و كچەكانی وەریگرتووە دەكاتە 20 ھەزار دۆلار".

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر روونیكردەوە: "ئەو كچانەی فێڵیان لێكراوە تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە و بەھۆی ھاتووچۆیان بۆ قوتابخانە ئەو كوڕەیان ناسیووە".