گۆڕان عەبدولڕەزاق شەریف لە ریزەكانی دەردەكات
رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی لە ریزەكانی گۆڕان دەركرا
K24 - سلێمانی
خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان عەبدولڕەزاق شەریف، رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی لە ریزەكانی حزبەكەی دەركرد.
بەپێی میدیای فەرمی گۆڕان "خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا بەدەركردنی عەبدولڕەزاق شەریف، رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی لە ریزەكانی بزووتنەوەكە".
ئەوەش خراوەتەروو: "عەبدولڕەزاق شەریف پابەند نەبووە بە پرەنسیپەكانی رێكخراوەیی و بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕانەوەو لەبەرئەوە بڕیاردراوە بە دەركردنی لە ریزەكانی گۆڕان".
