لە سلێمانی 46 تۆمەتبار دەستگیر کران
پێنج کافتریا و گازینۆ داخران
K24 – ههولێر:
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، پۆلیسی سلێمانی 46 تۆمەتباری دەستگیر كردووە و دەستیشی بەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچەدا گرتووە.
بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتباران بە گوێرەی ئەم ماددانەی خوارەوە دەستگیر کراون:
- سێ تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 21 ی چەكو دەستیش بەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچەدا گیراوە.
- 16 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی (452، 453، 456و 457 ) كە سەرجەم تۆمەتباران بەبیانوی جۆراوجۆر هاوڵاتیانیان فریوداوە و پارەیان لێوەرگرتون.
- 27 تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی (29ی چاودێری، 55ی یاسای سزادان، 495 ی یاسای سزادان)و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی.
جیا لە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە، پێنج كافتریا و گازینۆ داخران كە پابەندنەبوون بەڕێنماییەكانی گەشتوگوزار و شوێنەکانیان بۆ قوماركردن بەكارهێناوە.
H.J