ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە و سه‌رۆكی راسپێردراویش ئاگاداری نییه‌

" کۆبوونەوەکە شەرعیەتی نیە"

K24 – كه‌ركووك:

بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێک. بڕیاره‌ له‌ بری جه‌مال مه‌ولود سەرۆکی ڕاسپێردراوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، کاکەڕەش سدیق ئەندامی کوتلەی یەکێتی لە فراکسیۆنی برایەتی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە بکات.

له‌ به‌رامبه‌ردا، جەمال مەولود، کە ئێستا سەرۆکایەتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکات لەکەرکووک بەکوردستان24ی راگه‌یاند، من لەبەغدام و بۆچارەسەری پزیشک هاتووم هیچ کەسێکم رانەسپاردووە، کە سبەی سەرپەرشتی کۆبوونەوە بکات.

گوتیشی:  تاکو من کەس رانەسپێرم هیچ کەسێکی دیکە بۆی نیە سەرپەرشتی کۆبونەوەکان بکات.

جەمال مەولود هه‌روه‌ها گوتی: لەدژی کۆبوونەوەکەی سبەی رێکاری یاسایی دەگرمە بەر و کۆبوونەوەکە هیچ شەرعیەتی نیە.