په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات

یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی تێدایه‌

K24 - هه‌ولێر:

بڕیارە كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك بكات، بەگوێرەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش، پڕۆژە یاسای دەستەی دەستپاكی یەكێك دەبێت لەو یاسایانەی گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

پێشتر، حەسەن سالم پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی بونیادنان رایگەیاندبوو: "120 واژۆی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە، بۆ ئەوەی پێشێلكارییەكانی ئەمریكا بخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆوه‌".