بكوژانی مێردمنداڵه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركران
دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا هێناوه
ئاسۆ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری كوشتن و دانپێدانانی بكوژانی منداڵەكەی كەنەكەوەی ئاشكرا كرد، كە لەلایەن دوو گەنجی هاوڕێی خۆیەوە بەمەبەستی بردنی مۆبایلەكەی كوشتویانە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی گوتیشی: تاوانبارەكان بۆ ئەو مۆبایلە گرانبەهایە و 30 هه‌زار دیناری كه پێی بووە منداڵەكەیان كوشتووە و پێشتر بە تەلەفۆن بانگیان كردووەتەوە ئەو جێگەیەی تاوانەكەیان لێ ئەنجامداوە. تاوانباران تەمەنیان له‌نێوان 18 و 17 ساڵانە و هیچ پێشینەیەكی تاوانیان نییە.
.jpg)
عەمید ئاسۆ ئاماژەی بەوەشكرد، تاوانباران مۆبایلەكەیان لە ژێر گڵ‌دا شاردووەتەوە، دوای دەستگیركردنیان هێنامانن بەدەستی خۆیان مۆبایلەكەیان دەركردەوە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت ئەوان تاوانەكەیان ئەنجامداوە.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كرێت، مێردمنداڵێك له شاری سلێمانی له ماڵه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه، دوای گه‌ڕان و پشكنین ته‌رمی قوربانییه‌كه به كوژراوی دۆزرایه‌وه، كه شوێنه‌واری لێدانی به‌رد به سه‌ر و جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه.
H.B
.jpg)