سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کرێکاران دەکات

بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا  داوا دەکات پێزانین بۆ ئەو کارە سەختەی کرێکارانی كوردستان، كه‌ دەیکەن، هەبێت.

لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەیدا هاتووە: "هیوای رۆژێکی خۆش بۆ کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان دەخوازم".

سەرۆک بارزانی دەڵێت: "دەبێت هەمیشە پێزانین بۆ کاری سەخت، خۆتەرخانکردن و پابەندبوونی کرێکاران بە نەگۆڕی هەبێت".

هەروەها لە پەیامەکەیدا، ژیانێكی بەختەوەر و دوور لە چەوسانەوە بۆ هەموو كرێكاران دەخوازێت و سوپاسی ئەرك و ماندووبوونیان دەکات.

ئەمڕۆ یەکی ئایار، رۆژی جیهانیی کرێکارانە و ئەو چینە گرنگەی کۆمەڵگا لە تەواوی جیهان یادی ئەم رۆژە بە شێوازی جیا دەکەنەوە.

H.J