له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووكدا كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێت
به سه‌ختی بریندار بووه
K24 – ئاكرێ:
ئه‌مشه‌و ئه‌و دادوه‌ره كورده‌ی به ئاواتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ژیانی ته‌نیایی هه‌ڵبژاردبوو، له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووكدا، هه‌وڵی دا كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت.
حاكم گۆران، له سه‌روبه‌ندی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، ژیانی ته‌نیایی هه‌ڵبژارد و رایگه‌یاند، تا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌و جۆره ده‌مێنێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، حاكم گۆران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌یه‌وێت كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت، چونكه لایه‌نه‌كان رێكناكه‌ون.
ئه‌مشه‌ویش، حاكم گۆران له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك، هه‌وڵی دا كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت و به خۆی سه‌ختی بریندار كرد و دواتر گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، حاكم گۆران به برینداری له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی گشتییه له ئاكرێ.
په‌یامنێری كوردستان24 له ئاكرێ، رایگه‌یاند، هیچ كام له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و خزمه‌كانی ناوبراو ئاماد هنین هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیی حاكم گۆران بخه‌نه‌ڕوو، تا ته‌واوبوونی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی.