ئالێگری بۆ یه‌كه‌مجاره به‌م شێوه‌یه باسی مێسی و كریستیانۆ ده‌كات
ئالێگری: له كامپ نوو لیڤه‌رپوول یارییه‌كی زۆر باشتری له بارسێلۆنا كرد

ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس بۆچوونی خۆی له باره‌ی یاریی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌رده‌بڕێت و پێیوایه له یاریی چوون لیڤه‌رپوول ئاستێكی به‌رزتری له بارسێلۆنا پێشكه‌ش كردووه، ده‌شڵێت: به‌ڵام له چاره‌كی كۆتایی یارییه‌كه لیڤه‌رپوول خه‌ریك بوو پێنج گۆڵی لێ بكرێت.
ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان له سێریا ئه‌ی، له پرێس كۆنفرانسێك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له یاری چوون لیڤه‌رپوول ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و زۆرترین ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی بۆ ره‌خسا، به‌ڵام له‌ده‌ستی دا و باجه‌كه‌شی دا.
ئالێگری ده‌شڵێت: بارسێلۆنا له ته‌واوی یارییه‌كه له كۆی 4 ده‌رفه‌ت، 3 گۆڵی تۆمار كرد، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش خه‌ریك بوو ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان بۆ 5 گۆڵ زیاد بكه‌ن.
ئالێگری گوتیشی: ئه‌ستێره‌كانی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره رووبهڕبوونانه راهاتوون، له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ده‌توانن جیاوازی دروست بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌یان بگۆڕن.
ئالێگری ستایشی مێسی كرد و هێمای بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و یاریزانه له جیهاندا هونه‌رێكی تۆپی پێی جوانی پێشكه‌ش كردووه، ده‌شڵێت: كریستیانۆش به هه‌مان شێوه، كاركردنیش له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ئه‌ستێرانه گه‌شبینی و ئارامیت پێده‌به‌خشێت، چونكه مێسی و كریستیانۆ له نێو یاریگه پێویستیان به كه‌مترین رێنمایی هه‌یه، چونكه خۆیان رێگه‌چاره‌ی وادهدۆزنهوه به خه‌یاڵی راهێنه‌ریشدا نایه‌ت.
ئالێگری له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: منیش پێموایه لیڤه‌رپوول له نێو كامپ نوو ئاستێكی باشتری له بارسێلۆنا پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه لیڤه‌رپوول نه‌یتوانی مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ دۆخی یارییه‌كه بكات، بۆیه خه‌ریك بوو شكسته‌كه‌ی دوو هێنده لێ بێت.
ئالێگری له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا دانی به‌وه دانا كه به‌رامبه‌ر ئا‌یاكس دوای ئه‌وه‌ی گۆڵێكیان لێ كرا ترسان و نه‌یانتوانی خۆیان راست بكه‌نه‌وه، به‌هۆیه‌وه تووشی شكست هاتن و ماڵئاواییان له چامپیۆنزلیگ كرد.