سوپای پاسداران: كەشتییە شەڕكەرەكانی ئەمەریكا لە ژێر چاودێریی و كۆنترۆڵی ئێمەدان
"ژمارەی كەشتییە شەڕكەرەكان كەمە"
K24 - ھەولێر
جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئیران رایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی كەم كەشتی شەڕكەری ئەمەریكا و ھاوپەیمانانانی لە كەنداو ھەن، ئەوانیش لەژێر چاودێری و كۆنترۆڵی ئەواندان.
عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئیران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند "کەشتییە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە ژێر کۆنترۆڵ و چاوەدێری تەواوی هێزەکانی ئەرتەش و سوپای پاسداران دان".
فەدەوی، راشیگەیاند: "ئێستا ئەمەریکا و هاوپەیمانانی کەمترین ژمارەی کەشتی شەڕکەر و هێزی سەربازییان لە کەنداودا هەیە".
بە گوتەی فەدەوی "سەردەمانێک 327 کەشتیی شەڕکەری ئەمەریكا و ھاوپەیمانەكانی لە ئاوەکانی کەنداودا بوون، بەڵام هێزەکانی ئێران ئەوکاتیش لەو هەموو هێزە نەترساون و ئێستاش کەشتییەکانی ئەمەریکا لە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەرتەش و سوپای پاسداراندان".
جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران جەختیشی کردەوە، کە هێزەکانیان کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر گەرووی هورموزدا هەیە و هیچ هێزێک بێ ئیزنی ئێران ناتوانێ لە کەنار ئاوەکانی ئێران نزیک بێتەوە.
ھ.م