كه‌ركووك.. له ماوه‌ی 3 رۆژدا زیاتر له 100 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیی سووتێنراون
هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ كه‌سێكیان ده‌ستگیر نه‌كردووه
K24- كه‌ركووك:
له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا لە سنوری کەرکووك، زیاتر لە 100 دۆنم زەوی کشتوکاڵیی سووتێنراوە و هێشتا هێزە ئەمنییەکان هیچ کەسێکیان دەستگیر نەکردووە، ئەو دەغڵ و دانەوێڵانەی کە دەسووتێنرێن، هی جووتیارانی کوردن، بەتایبەت لە باشوور و ڕۆژئاوای کەرکووك، هەندێك لە جووتیارەکان دەڵێن: "عەرەبە هاوردەکان پێشووتر هەڕەشەی سووتاندنی دەغڵ و دانەوێڵەکانیان لێ کردووین و سکاڵامان کردووە، بەڵام تا ئێستا کەسیان دەستگیر نەکراون".
وه‌ك جووتیارانی كورد له سنووری پارێزگای كه‌ركووك باسی ده‌كه‌ن، هەرچی دەغڵ و بەرهەمی ماندووبونی کورد هەیە لە سنووری ناوچە کوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌تایبەتیش له سنووری کەرکووك، لەبەردەم دوو هەڕەشە دان، یان سووتاندن، یانیش دەبێت به‌روبوومه‌كانمان نیوە بە نیوە لەگەڵ عەرەبە هاوردەکاندا بەش بکەن.
تا ئێستا زیاتر لە 30 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری کەرکووك و دەروبەری ڕوویان داوە، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە عەرەبە هاوردەکان دووبارە بۆی گەڕاونەتەوە، به‌مه‌ش چیتر ئه‌و زه‌ویانه شوێنێکی ئارام نین بۆ جووتیارانی کورد.
هه‌رچه‌ند پۆلیسی کەرکووک دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی سووتاندنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی جووتیارانی كورد دەستگیر نەکردووە. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جووتیارەکان هانایان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش بردووه و یاداشتێکيان ئاڕاستەی ئیدارەی شارەکە کردووه.
سووتاندنی دەغڵودانی کورد لە کاتێکدایە، كه جووتیاران چاوەڕوانیی ئەوەن بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونی ساڵێکیان بدوورنەوە، بەڵام بوونی هێز و دەسەڵات لای عەرەبە هاوردەکان, خەریکە ئەمە پێچەوانە دەکاتەوە.
H.B