كەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەكان، ھەروەھا پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە جۆرێك لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 40 و نزمترین 30 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی