ئاگادارییەكی نوێ بۆ قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابیانی پۆلی 12 ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له 2ی 6 ئه‌نجام ده‌درێت و ته‌نها ئه‌و رۆژه نابێته پشوو.
به گوێره‌ی ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "تاقیکردنەوەی زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی بە پێی خشتەی ئەزموونەکان و لە هەمان ڕۆژی خۆی، واتە له 2ی 6 ئەنجام دەدرێت و تەنها ئەو رۆژە نابێتە پشوو".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پشووه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، له 2 تا 9ی 6 ده‌بێت، به‌ڵام بۆ تاقیكردنه‌وه، رۆژی 2ی مانگ نابێته پشوو و تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و رۆژه له كاتی خۆیدا ده‌كرێت.

ئ. م