یەکێتی هۆکاری بەشداریی نەکردنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم ئاشکرا دەکات

بەشدارییان لە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەکرد

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 28/05/2019، پەرلەمانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژارد، بەڵام فراکسیۆنی یەکێتی کە پێشتر رێککەوتننامەی لەگەڵ پارتی واژۆ کردبوو، بەشداریی نەکرد.

لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "مەبەستمان بوو بەرنامەیەکی هاوبەشمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت، بەڵام ناوەڕۆکی رێککەوتننامەکە جێبەجێنەکراوە".

گوتیشی، بەپێی رێککەوتنی نێوانمان بەرنامەیەکی هاوبەشمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا هەبوو.

 لە لایەکی دیکەوە بێگەر تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بەشدارینەکردنیان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان رایگەیاند: "بەشداریی نەکردنمان بابەتێکی کەسیی نییە، بەڵکو بەهۆی ئەوەیە کە ئێمە نەگەیشتوونە ئەو رێککەوتنەی کە دەمانەوێت".

راشیگەیاند: "وەکو فراکسیۆنی یەکێتی پابەندی بڕیاری پارتەکەیان دەبن".

H.J