بەشێکی دیکەی شەقامی 120 مەتری لە شاری هەولێر دەکرێتەوە
سبەی بەشێکی دیکەی شەقامی 120 دەکرێتەوە
K24 – ههولێر:
بە گوێرەی راگەیهندراوێکی شارەوانیی چواری هەولێر، سبەی چوارشەممە 29/05/2019، بەشێکی دیکەی شەقامی 120 دەکرێتەوە.
بەپێی راگەیندراوەکە، ئهو شەقامەی دەکەوێتە نێوان هەردوو شەقامی کەرکووک و کۆیە، بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
شەقامی 120 مەتری درێژییەکەی 36 کیلۆمەترە و بە دەوری شاری هەولێردا بە شێوەی های وەی دروست کراوە و ئامانج لێی کەمکردنەوەی جەنجاڵی ناو شارە.
H.J