لە گەرمیان ئەمبوڵانس ھاووڵاتییەك بریندار دەكات

"برینەكەی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا"

K24 - گەرمیان

لە گەرمیان شوفێرێك بە ئەمبوڵانس خۆی كێشا بە ھاووڵاتییەك و بە سەختی برینداری كرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بەیانیی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌، له‌ ناوشاری كه‌لار و له‌ نزیك قه‌ڵای شێروانه‌، ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتن (اسعاف) خۆی كێشا بە هاوولاتییەك و به‌ سه‌ختی بریندار بوو، به‌ هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا".

ھەرچەندە لە وێنەكان ژمارەی ئەمبوڵانسەكە دەرنەكەتووە، بەڵام بەپێی رەنگی تابلۆكە، كە رەنگی شینە، ئۆتۆمبێلی حكوومەتە.

ھ.م

لە گەرمیان ئەمبوڵانس ھاووڵاتییەك بریندار دەكات
لە گەرمیان ئەمبوڵانس ھاووڵاتییەك بریندار دەكات
لە گەرمیان ئەمبوڵانس ھاووڵاتییەك بریندار دەكات
لە گەرمیان ئەمبوڵانس ھاووڵاتییەك بریندار دەكات