"پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی بۆ كریستیانۆ ئاماده كردووه"
"كریستیانۆ حه‌زی له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی دیكه‌ی نوێیه"
سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا بڵاویان كردۆته‌وه پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بباته ریزه‌كانی.
پێگه‌ی دیاریۆ گۆڵ بڵاویكردۆته‌وه رۆناڵدۆ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ له كاروانی یاریكردنی بكات و نازناوێكی دیكه له خولێكی جیاواز بباته‌وه، ئامانجیه‌تی له یانه‌یه‌كی دیكه یاریی بكات كه له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو به‌شدار ببێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه به گرێبه‌ستێكی 140 ملیۆن یۆرۆی و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 50 ملیۆن یۆرۆ رۆناڵدۆ بباته ریزه‌كانی، به‌ڵام پێویسته یانه پاریسیه‌كه به‌هۆی یاسای دارایی خاوێن نێیمار یان مباپێ بفرۆشێت.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا ئه‌م هه‌واڵه ره‌تده‌كه‌نه‌وه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كریس بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ خانمه پیره‌كه ده‌مێنێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تێپه‌ڕكردنی 9 وه‌رز له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له هاوینی رابردوو به 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه به باشترین یاریزانی سێریا ئه‌ی ده‌ستنیشان كرا.