بەشیر حەداد: شاندێكی باڵای حكوومهتی ههرێمی كوردستان سهردانی بهغدا دهكات
ھەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدرێت
K24 - ھەولێر
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دهكات، لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێ، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
بەشیر حەدداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24ی رایگەیاند: "لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بۆ ئەوەی رێككەوتنێكی كۆنكرێتی لەگەڵ بەغدا بكرێت، نەك ساڵانە تووشی ئەم كێشانە ببینەوە".
ھ.م