خه‌ڵكی خۆزگه به جه‌ژن و بۆنه‌كانی جاران ده‌خوازن
گله‌یی له به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژن و بۆنه‌كانی ئێستا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت، كه ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی جه‌ژن و بۆنه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا، ساردی و سڕی پێوه دیاره و خه‌ڵكی وه‌ك جاران به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری له‌و بۆنانه‌دا ناكه‌ن، هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و سه‌رهه‌ڵدانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆكاری سه‌ره‌كییه، هه‌ندێكی دیكه‌ش تۆمه‌ته‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی دۆخی سیاسی و ئابووری، له‌كاتێكدا باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، كه خودی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه‌مته‌رخه‌مه و سیڵه‌ی ره‌حم لاواز بووه.
ئه‌م راپۆرته‌ی كوردستان 24 باسی ئه‌وه ده‌كات، كه بەهۆی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما, یەکەم رۆژی جەژن بەساردی بەرێکرا و هاووڵاتیانش گلەيی لە خۆیان دەکەن. کۆڵانەکانیش جگە لە منداڵ بە دەگمەن خەڵك دەبینرێت كه بۆ جەژنە پیرۆزە سەردانی یەکتری بکەن.
له‌م راپۆرته‌شدا هاوڵاتیان جیاوازی نێوان جه‌ژنی ئێستا و جاران به ئاسمان و رێسمان وه‌سف ده‌كه‌ن و نایشارنه‌وه، كه جه‌ژن و بۆنه‌كانی ئێستا خۆشی و گه‌رم و گوڕی جارانیان نه‌ماوه، به‌شێكیان هۆكاره‌كه‌ی بۆ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و كێشه‌ی سیاسی و ئابورییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، به‌شێكی دیكه‌شیان ده‌ڵێن: سیله‌ی ره‌حم نه‌ماوه و هه‌ركه‌س له‌هه‌وڵی راكێشانی به‌شی خۆیه‌تی و سه‌ردان و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لاوازبوون.
H.B