ده‌غڵ و دانی 4 گوندی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان سووتێنرا
جووتیارانی سه‌رگه‌ڕان: كاتێك پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانمان بوون ده‌غڵ و دانهكانمان نه‌ده‌سووتێنران
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ئاگر له ده‌غڵودانی 4 گوندی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له سنووری قه‌زای دوبزی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك به‌ردرا و نزیكه‌ی 2500 تا 3000 دۆنم زه‌وی سووتان.
كاوه كاكه‌خان، كه جووتیارێكی گوندی قوچهیه، به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاگر له ده‌غڵ و دانی گونده‌كه‌یان و گونده‌كانی خه‌رابه، سه‌ربه‌شه و ده‌ربه‌ندی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له سنووری قه‌زای دوبز سووتان.
سه‌باره‌ت به هۆكاری سووتانه‌كه‌ش، ئه‌و هاووڵاتییه گوتی: تا ئێستا هۆكاری سووتانه‌كه نه‌زانراوه، هه‌ندێك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی كۆنتاكتی كاره‌باوه بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئێستا به‌هۆی شاڵاوی ته‌عریب دۆخێكی جیاواز له ناوچه‌كه‌یان هاتووه‌ته ئاراوه و ساڵانی پێشتر كه ناوچه‌كه‌یان له كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو، هیچ كاتێك دهغڵودانهكهیان نه‌سووتاوه، بۆیه جووتیارانی ئه‌و گوندانه گومان ده‌كه‌ن، ده‌ستێك له پشت سووتاندنی زه‌وییه كشتووكاڵییهكانهوه هه‌بێت.
به گوته‌ی یه‌كێك له جووتیارانی گوندی قوچه، ئاگره‌كه نزیكه‌ی كاتژمێر 2:00ی پاسنیوهڕۆ له زه‌وییه‌كان به‌ردرا و وه‌ك ئاماژه‌ی پی ده‌دات، ته‌نیا له سنووری گونده‌كه‌یان زیاتر له 500 دۆنم زه‌وی سووتاون.
هاوكات له گوندی خهرابهش ئاگر له زه‌وی جووتیارانی كورد به‌ربووه و به‌وهۆیه‌وه رووبه‌رێكی زۆری ده‌غڵ و دانی جووتیاران سووتاوه.
.jpg)
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ لە کاتژمێر 8ی بەیانییه‌وه، سەدان دۆنم لە دەغڵودانی گوندەکانی سەربیر و قەرەسالم، لە سنووری شارەدێی پردێ، ئاگریان تێپەردراوە و تاکو ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.
شایتەحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئاگرەکە لە لایەن عەرەبە هاوردەکان کراوەتەوە و بەهۆیەوە سه‌دان دۆنمی دەغڵودانی جوتیاران سووتاووه".
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق، تاکو ئێستا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، سێ هەزار و 719 دۆنم زەوی سووتاوە و لە پارێزگای نەینەواش، 11 هەزار و 183 دۆنم بەر ئەو شاڵاوە نوێیەی سووتان کەوتوون.
جیا لەو دوو پارێزگایە، لە پارێزگای سەڵاحەدین چوار هەزار و 907 دۆنم و لە پارێزگای دیالەش 379 دۆنم زەوی ئاگریان تێبەردراوە یاخود سووتاون.
هەر بەگوێرەی داتا‌کان و بەشێوەیەکی گشتی، لە 11 پارێزگای عێراق، 30 هەزار و 730 دۆنم لە رێكه‌وتى 08/05/2019 بۆ 04/06/2019 سووتاون.
.jpg)