گوته‌بێژی پۆلیس: هه‌ولێر ئارامترین جه‌ژنی به‌ڕێكرد
له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا هیچ رووداو و حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، هۆگر عه‌زیز له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، هه‌ولێری پایته‌خت ئارامترین جه‌ژنی به‌ڕێكرد.
هۆگر عه‌زیز، گوتیشی: له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا هیچ رووداو و حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه. ته‌نانه‌ت رووداوی هاتوچۆش.
هه‌روه‌ها گوتی: له میانی رۆژانی جه‌ژن و پشوودا ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر تۆمار كراوه و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.