له باشیك سه‌دان دۆنم ده‌غڵ و دانی جوتیاران سووتا
ئاگره‌كه له سنووری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌شت گوند كه‌وتووه‌ته‌وه
K24 – باشیك:
ئه‌مڕۆ له سنووری باشیكی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا، سەدان دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سووتا.
غەیاس سورچی، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە مووسڵ بە کوردستان24 ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە ناحیەی باشیک و گوندەکانی دەوروبەری ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیاران بەردراوە و زیاتر لە هەزار دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سووتێندراوە.
ئاگره‌كه له سنووری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌شت گوند كه‌وتووه‌ته‌وه.
جوتیارانیش گومانیان هه‌یه، سووتانی ده‌غڵ و دانیان رووداوێكی ئاسایی بووبێت و پێیان وایه، ده‌ستێك له پشت ئه‌و رووداوه‌یه.