له به‌غدا هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی داوای پۆست بۆ تێوه‌گلاوان له گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن
لە حکومەتەکانی پێشووتر پۆستیان لە حکومەتدا هەبووە
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، 13 کەسایەتی، کە لە حکومەتەکانی پێشووتر پۆستیان لە حکومەتدا هەبووە، جارێکی دیکە بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵیۆز و کونسوڵ و نوێنەری عێراق لە وڵاتان دیاری کراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك لەو کەسایەتییانە لە لایەن هەندێک لایەنی سیاسییەوە بەسەر وەزیری دەرەوە سەپێندراون و پێداگیری دەکەن، کە دەبێت پۆستیان پێبدرێت.
هاوکات حامد موتڵەگ، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی وەتەنییە رایگەیاندووە، حکومەت هەوڵنادات ئەو کەسانە لە پۆستەکانیان دووربخاتەوە، کە لە گەندەڵی گەورە تێوەگلاون.