جووتیاران: دوای دووركهوتنهوهی پێشمەرگە سووتان و تەعریب رووبەرووی ناوچەکەمان بووەتەوە
K24 - گهرمیان:
بە ھۆکارێکی نادیار زیاتر لە پێنج سەد دۆنم دەغڵ و دانی ھەرسێ گوندی گڵاباتی کوردنشینی سەر بە شارهدێی جەبارەی سنووری قەزای خانەقین سووتێنران جووتیارەکانی ناوچەکەش نازانن کێ خەلە و خەرمانەکانى سوتاندوون و دەشڵێن: "دوای دووركهوتنهوهی پێشمەرگە دیاردەی سووتاندن و تەعریب کردن رووبەرووی ناوچەکەمان بووەتەوە".
ناوچەكە دەکەوێتە سنووری ناحیەی جەبارەی سەر بە قەزای خانەقین کە ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانی پێدەوترێت, کە پێش رووداوەکانی 16ى ئۆکتۆبەر بەدەست ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوو بە درێژايی ئەو ماوەیەش کە پێشمەرگە لەم ناوچەیە بووە، ھەرگیز رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە خەلە و خەرمانی ناوچەکە نەکەوتووەتەوە.
لەکاتی سووتانی دەغڵودانی جوتیاران جگە لە چەند ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوەی بەرگری شارستانی گەرمیان، کە ئەوانیش بەھۆی زۆری ئاگرەکەوە نەیاندەتوانی ئاگرەکە وەك پێویست کۆنتڕۆڵ بکەن، ھیچ لایەنێکی دیکە، بەتایبەتیش سەربە حکوومەتی عێراق، بەھانای گوندنشینانەوە نهھاتن.